به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان: هه‌وڵی شكاندنی شكۆم دراوه و بۆ گێڕانه‌وه‌ی قوربانی ده‌ده‌م
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان هۆكاری نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی لادانی له پۆسته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه" ئه‌وه‌ى بۆ من جێى نیگه‌رانيیه و وایكردووه سور بم له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له پۆسته‌كه‌م شێوازى ده‌ركردنى فه‌رمانى گۆڕینمه ، كه له‌پاى ٣٠ ساڵ خزمه‌ت و شه‌ونخونى و پاراستنى ئه‌منیه‌ت و سه‌ر و ماڵى هاوڵاتیان ، كه‌چى به‌و شێوه‌یه پاداشته‌كه‌م دراوه‌ته‌وه كه بێ ئاگادارى خۆم و كاتێك بریارى له‌سه‌ر كار لابردنم ده‌ربكرێت خۆم به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزیشكى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بم".
"عه‌لی شه‌هید محه‌مه‌د "زیاتر له‌باره‌ی هۆكاری نیگه‌رانییه‌كانی دوواوه و نوسیوویه‌تی" له‌هه‌مووى ناخۆشتر و قورس‌تر بریارى گواستنه‌وه‌كه‌یه‌تی له ئیداره‌یه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو گه‌رمیانه‌وه بۆ یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى چه‌مچه‌ماڵ كه پێشتر ئه‌و ده‌زگایه یاریده‌ده‌رێتیه‌كى سه‌ربه ئاسایشی گه‌رمیان بووه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت"" پێموایه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ شكاندنى شكۆى به‌نده وه‌كو ئه‌ندامى خێزانێكى قوربانیده‌ر و شۆرشگێر و قابیلى قه‌بوڵ نیه و ، له پێناو گێرانه‌وه‌ى شكۆدا ئاماده‌م هه‌موو قوربانیه‌ك بده‌م.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی پاش ئه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه" كه له میدیاكانه‌وه باس له‌وه كرا كه پابه‌ندی بڕیاری له‌سه‌ر كار لادانی نه‌بووه و دوای چه‌ند ڕۆژێك له ده‌رچوونی بریاره‌كه ناوبراو چووه‌ته‌وه ده‌وامه‌كه‌ی له ئاسایشی گه‌رمیان و ئاماده نه‌بووه بچێته چه‌مچه‌ماڵ، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت""زۆربه‌ى خه‌ڵكى گه‌رمیان و ته‌نانه‌ت كوردستانیش ئاگادارى مێژوى خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌من ، كه جگه له‌وه‌ى خۆم له پێناوى كوردایه‌تيدا ئه‌شكه‌نجه و ئازارى ناو گرتوخانه‌كانى رژێمى به‌عسم هه‌مووى بینیوه و بنه‌ماڵه‌كه‌شم له‌رابردوودا ده‌ربه‌ده‌رى به‌شیان بووه ، كوڕى شه‌هید "محه‌مه‌دى شاسواری" م كه یه‌كه‌م شه‌هیدى سه‌ر بڕدراوى كوردستان و رێبازه‌كه‌ى مام جه‌لاله، كه دواى سێ رۆژ و له‌به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كى زۆر له‌لایه‌ن نۆكه‌رانى به‌عسه‌وه سه‌ره‌كه‌ى درایه‌وه ده‌ستى مامم.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌مه‌وه كه من پۆست په‌رست نیم و پۆستم به لاوه گرنگ نیه ، ئه‌گه‌ر پۆستم به‌لاوه گرنگ بوایه له‌پێشه‌وه‌ى كارمه‌نده ماندوو نه‌ناسه‌كانى ئاسایشه‌وه نه‌ده‌بووم له‌شه‌رى داعشدا كه خه‌ڵكى گه‌رمیان شایه‌تى داستانى تێكشكاندنى داعشن له‌سه‌ر ده‌ستى ئێمه له‌سنورى جه‌له‌ولا، بۆیه له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم كێشه‌ى من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به كوتله و كوتله‌كارى و باڵ باڵێنه‌وه نیه و په‌یوه‌ندیشى به‌وه‌وه نیه كه پۆسته‌كه‌م به‌لاوه گرنگ بێت ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌م كاره هه‌وڵى شكاندنى شكۆمانه و ئێمه‌ش به‌رگریمان له‌شكۆى خۆمان كردووه ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى ئاسایى و یاسایى رێز له خه‌بات و شه‌و نخونیه‌كانم بگیرایه جێهێشتنى پۆستم له‌هه‌موو شتێ لا ئاسایى تره
پێشتر له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی له پۆسته‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه ناوبراو داوای كردووه" سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم" خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د" سه‌ردانی گه‌رمیان بكات و بۆ ڕێزلێنان له ڕۆڵ و ماندوبوونی مه‌راسیمێك ساز بكات، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بووه بچێته گه‌رمیان.
پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو، فه‌رمانی گۆڕانكاری له پۆستی ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش له سنوری سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ركرا" له نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان هه‌بوو،كه بچێته ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ و له‌وی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ست به‌كاربێت، و له‌بری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ شوێنی بگرێته‌وه.، هه‌روه‌ها به‌ڕیوه‌به‌ره‌كانی ئاسایشی ڕانیه و كۆیه‌شی گرتووه‌ته‌وه و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایش، شوێنی ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ش ده‌گوڕێت.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد، كه ئه‌و بڕیاره بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناكۆكی له نێوان ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، و به‌و هۆیه‌وه گۆڕانكارییه‌كان ڕاگیراون.