له ئاسایشی گه‌رمیان مه‌ترسی دروستبوونی گرژی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان به په‌یامنێری"كوردستان 24" ڕاگه‌یاند" كێشه‌كانی ئاڵوگۆڕی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان به‌رده‌وامه و خه‌ریكه له نێوان كه‌سوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایشی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا گرژی و شه‌ڕ دروست ببێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه‌سوكاری هه‌ردوولا به چه‌كه‌وه له ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ده‌وامی ئاسایی ئاسایش و ڕاوه‌ستاندنی كاروباری هاوڵاتیان، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه كه كێشه‌كه سه‌ر بكێشێت بۆ گرژی و توندوتیژی و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولادا دروست ببێت.
ئه‌م كێشه‌یه له‌وكاته‌وه ده‌ستیپێكرد كه، ده‌زگای گشتی ئاسایشی هه‌رێم بڕیاری گۆڕانكاری له چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ئاسایشی سنووری سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ركرد، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان "عه‌لی شه‌هید محه‌مه‌د" له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" شێوازی لادانی و گواستنه‌وه‌ی بۆ یاریده‌ده‌رێتییه‌كی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی، به تایبه‌تی له‌وكاته‌ی بۆ چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه، نیگه‌رانی كردووه و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ له شكۆدانی خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ی له قه‌ڵه‌م دابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتبوو" ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ شكاندنى شكۆى به‌نده وه‌كو ئه‌ندامى خێزانێكى قوربانیده‌ر و شۆرشگێر و قابیلى قه‌بوڵ نیه و ، له پێناو گێرانه‌وه‌ى شكۆدا ئاماده‌م هه‌موو قوربانیه‌ك بده‌م.
پێشتر بڕیاری گواستنه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماده نییه پابه‌ندی بڕیاره‌كه بێت و بچێته یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ، و ئاڵوگۆڕه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵدا بكات.
ئه‌م كێشه‌یه‌ش ناكۆكی له نێوان ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دروست كردووه.