ئافرەتێک بەهۆی هەڕەشەی کەسێک کە لە "تیکتۆک" ناسیویەتی پەنا بۆ پۆلیسی هەولێر دەبات

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

ئافرەتێکی خێزاندار و خاوەنی منداڵ لە تیکتۆکەوە دەچێتە ناو لایڤی پیاوێکەوە و پەیوەندی لەگەڵ دادەنێت، دوای ماوەیەک دەستبەرداری پەیوەندییەکە دەبێت و پیاوەکەش هەڕەشەی لێدەکات لە ئەگەری وازهێنانی پەیوەندییەکەی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی و ناردنی بۆ هاوسەرەکەی.

ئافرەتەکە پەنای بۆ پۆلیسی هەولێر بردووە و لە راپۆرتێکی کوردستان24ـدا باس لەو پەیوەندییە هەڵەیە دەکات.