ویڵدێرس دواده‌كات فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ره‌و ئوردن ده‌ربكه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بیش ئیدانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی كه‌سایه‌تی سیاسی هۆڵه‌ندی توندڕه‌و گیرت ویڵدێرس ده‌كه‌ن، كه داوایكردووه، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ره‌و ئوردن ده‌ربكه‌ن و ده‌ڵێت: "ئه‌وێ خاكی ئه‌وانه".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك ویڵدێرس ده‌نگێكی زۆری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هۆڵه‌ندا به‌ده‌ستهێنا، كه به‌وه ناسراوه دژی ئایینی ئیسلام، موسڵمانان و په‌نابه‌رانه.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ویڵدێرس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه هۆڵه‌ندییه به قسه‌كانی پێشێلی مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات، كه ساڵانێكه له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له هه‌وڵدان ده‌وڵه‌ت بۆخۆیان دروست بكه‌ن و پایته‌خته‌كه‌ی قودس بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین روونیشیكرده‌وه، ئه‌و قسانه‌ی ویڵدێرس هانی ئه‌نجامدانی توندوتیژیی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌دات و ده‌ستوه‌ردانیشه له كاروباری ناوخۆ و داهاتووی فه‌ڵه‌ستنییه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی هانكی برۆنز سلووت رایگه‌یاند، ئوردن ره‌تی هه‌ڵوێسته ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی ویڵدێرس ده‌كاته‌وه.
سه‌فه‌دی راشیگه‌یاند، ئه‌و بۆچوونانه‌ی ویڵدێرس هیچ به‌هایه‌كی سیاسیی نییه، ته‌نیا بۆ دروستكردنی ئاشووب و بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیی و رق و كینه‌یه.
بەگوێرەی زانیاری میدیا عەرەبییەکان، ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە زۆرانەی رووبەڕووی بووەتەوە لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل، پێکهێنانی دەستەیەکه بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لەلایەن هاوپەیمانییەکی عەرەبی و نێودەوڵەتی، كه بیرۆکەی ویلیا‌م بێرنز، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکایە لەمیانی سەردانیکردن بۆ میسر و ئوردن، هەروەها بەشێک بووە لە گفتوگۆکانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە دوایین سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشتریش مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداریەتی فه‌ڵه‌ستین ئاماژەی بەوەکردبوو، "دووپاتی دەکەینەوە کەرتی غەززە بەشێکی دانەبڕاوە لە دەوڵەتی فەڵەستینه.