سه‌ردار عه‌بدوڵڵا: هێرشه‌كان بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه له عێراق و زیادبوونی هێرشه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی و هێزه بیانی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان، چاودێرێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، فشار و هێرشه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه نمایشه و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه. گوتیشی: "ئه‌و هێرشانه نابنه هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا".
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا چاودێری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هێرشه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ دروست ناكات. گوتیشی: به‌ر له چه‌ند مانگێك له ده‌ستپێكی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، كاتێك بیندرا له عێراقه‌وه له رێگه‌ی بوودجه، یاسای نه‌وت و غاز و ده‌ركردنی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ به هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرا، كه پێم وابوو ئامانجه‌كه‌ی ده‌رپه‌ڕاندن و دروستكردنی فه‌زایه‌كه تاكو سنووره‌كان بگرن، به‌تایبه‌تیش سنووری نێوان سووریا و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناچار بكه‌ن هێزه‌كانی له عێراق و سووریا بكشێنێته‌وه.
گوتیشی: "پلانگێرییه‌ك له‌لایه‌ن ئێران و سووریا و رووسیا بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پله‌یه‌ك له سووریا و پاشان له‌عێراق هه‌یه". گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بچووككردنه‌وه و لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌و ئامانجه‌وه هه‌یه".
ده‌شڵێت: "هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا به‌یه‌ك دوو درۆن و چه‌ند مووشه‌كێك له ناوچه‌كه ناكشێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌ڵێم، هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان زۆر بوون، له عێراقیش هۆكاره‌كانی مانه‌وه زۆرن، یه‌كێك له‌و هۆكارانه، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیله".
له 17ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان له غه‌ززه، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق كه نزیكه له ئێران، هێرشه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی تاكو ئێستا ژماره‌ی هێرشه‌كان گه‌یشتووه‌ته 61 هێرش، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ئاماژه‌ی پێداوه، سوپای ئه‌مه‌ریكاش سێ‌جار وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پنتاگۆن، 29 هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، 32 هێرشیش كراوه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سووریا.
ئه‌مه‌ریكا دوو هه‌زار سه‌ربازی له عێراق وه‌ك راوێژكار به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا هێشتووه‌ته‌وه، 900 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش له سووریا بوونیان هه‌یه.
زۆربه‌ی هێرشی میلیشاكانی نزیك له ئێران له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه كراوه، زیانی زۆریشی به ژێرخانی سوپای ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یاندووه.
له دوای رووخانی سه‌دام و حوسێن و ئازادبوونی عێراق، ئه‌و میلیشیا عێراقییانه ده‌ركه‌وتن، دواتر بوونیان له عێراق فراوان بوو و به‌شێكیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، شەش کەسایەتی کە سەر بە گرووپی میلیشیای هاوپەیمانی ئێرانن، لە پشت هێرشەکانی ئەم دواییەن کە کراوانە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا، کە لە ئێرانەوە راهێنانیان پێدەکرێت و پارەدار دەکرێن.
بە گوێرەی زانیارییە بەردەستەکان، زیاتر لە 10 گرووپی میلیشیای چەکدار لە عێراق هەن و، کۆی گشتی ژمارەی ئەندامەکانیان نزیکەی 100 بۆ 150 هەزار چەکدارە.