سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا دەکات

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردن لە سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا، جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دەکاتەوە.

رۆژی شەممە (25ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووری کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان.