شه‌ش قوتابی به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له تیرۆركردنی مامۆستایه‌ك له پاریس دادگایی ده‌كرێن
K24 - هەولێر:
شه‌ش قوتابی كه تۆمه‌تبارن به تیرۆركردنی مامۆستایه‌ك له ساڵی 2020ـدا، بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دادگایی بكرێن.
ساموێڵ پاتی، مامۆستای ته‌مه‌ن 47ـی هه‌ردوو بابه‌تی مێژوو و جوگرافیا له تشرینی یه‌كه‌می 2020 و له نزیك قوتابخانه‌كه‌ی له كۆنفلان سانت ئۆنۆرین له پاریس له‌سه‌ر ده‌ستی په‌ناهه‌نده‌یه‌كی رووسی به ره‌چه‌ڵه‌ك شیشانی به ناوی عه‌بدوڵڵا ئانزۆرۆڤ تیرۆر كرا.
عه‌بدوڵڵا ئانزۆرۆڤی ته‌مه‌ن 18 ساڵ ئاما‌ژه‌ی به‌وه كردبوو، مامۆستاكه‌ی له كاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا له بابه‌تی ئازادی راده‌ربڕیندا، وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) به قوتابییه‌كان نیشان داوه. به‌گوته‌ی پۆلیسی پاریس، دواتریش دوای كوشتنی مامۆستاكه‌ی، له نامه‌یه‌كی ده‌نگیدا پیرۆزبایی له خۆی كردووه و گوتوویه‌تی "تۆڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری" لێ كردووه‌ته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023، رووداوه‌كانی تیرۆركردنی ئه‌و مامۆستایه له به‌رده‌م دادگا ده‌خرێته‌ڕوو، كه له یه‌ك كاتدا شه‌ش پێنج قوتابی زانیاری‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت، كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی پێنج له‌و قوتابیانه له‌نێوان 14 بۆ 15 ساڵ بووه، به گوێره‌ی پۆلیس، هه‌ر یه‌كێكیان له رووداوه‌كه تێوه‌گلاون، به‌تایبه‌تی كه له كاتی پلانی كوشتنه‌كه‌دا چاودێری ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له تێوه‌گلاوان قوتابییه‌كی كچه كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 13 ساڵ بووه، پۆلیس و دادگا ده‌ڵێن، له هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ته‌كانی دژ به مامۆستاكه‌ی چه‌ند جارێك جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك گوایه له كاتی نمایشكردنی وێنه كاریكاتێرییه‌كه‌دا داوای له قوتابییه موسڵمانه‌كان كردووه پۆله‌كه‌یان به‌جێبهێڵن، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، ئه‌و قوتابییه له‌و بابه‌ته‌دا له پۆل ئاماده نه‌بووه.
له‌لای خۆیه‌وه ڤێرجینی لۆ روا، خوشكی ساموێڵ پاتی به ناوی خانه‌واده‌كه‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌مه یه‌كه‌مین دادگاییكردنی تێوه‌گلاوان و یاریده‌ده‌رانی تیرۆكردنی براكه‌یه‌تی و به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانن به‌و پێیه‌ی دادگایه‌كی بنه‌ڕه‌تییه و تێیدا رۆڵی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵیدا بووه و به‌شداربوونه له زنجیره‌كانی رووداوه‌كه.
رۆژی 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2020، میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا ئانزۆرۆڤ ته‌رمی كوڕه 18 ساڵییه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و له لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه له شیشان به‌خاكیان سپاردووه.