قه‌ته‌ر: ئه‌م شه‌و 39 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی به‌رامبه‌ر به 20 بارمته‌ی ئیسرائیلی و بیانی ئازاد ده‌كرێن
K24 - هەولێر:
میسر رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌ركه‌وتوو بووه له كۆتاییهێنان به كه‌یسی گۆڕینه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می بارمته و زیندانییه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل.
له‌لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاندووه، ئه‌م شه‌و 39 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی 13 بارمته‌ی ئیسرائیلی و 7 بارمته‌ی بیانی ئازاد ده‌كرێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ میسر به‌رده‌وام بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌كه لاببه‌ن.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی میسر و قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، وه‌ڵامی هه‌ردوو وڵاتیان به ئه‌رێنی داوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاگربه‌سته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی تشرینی دووه‌می 2023) كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاند، بڕیاری داوه ئازادكردنی قۆناغی دووه‌می بارمته ئیسرائیلییه‌كان دوا بخات تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل به ته‌واوی رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی نێوانیان به‌نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بارمته و زیندانییه‌كانی نێوانیان پابه‌ند ده‌بێت.
كه‌تیبه‌كانی قه‌سام هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، ئیسرائیل پابه‌ندی بڕگه و خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به گه‌یاندنی كاروانی هاوكارییه‌كانه‌وه بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردبوو، ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی زیندانییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پابه‌ندی رێكار و پێوه‌ره‌كانی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه.
هاوكات به‌رپرسێكی حه‌ماس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می ئازادكردنی بارمته‌كان كه ژماره‌یان 14 كه‌سه، راده‌ستی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كراوه، به‌ڵام له خان یونس راگیراون و گواستنه‌وه‌یان له ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح راوه‌ستاوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یواڤ گالانت، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له رێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌یشته كه‌رتی غه‌ززه و رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی داهاتوویان له‌ژێر ئاگر ده‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل تاوه‌كو ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان، كه‌رتی غه‌ززه به‌جێناهێڵێت.
چوارشەممەی رابردوو بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە گەیشتنە رێککەوتنێک و ئاگربەستێکیان بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند، بەو مەرجەی ئیسرائیل 150 ژن و منداڵ لە زیندانەکانی ئازاد بکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی 50 ژن و منداڵی بە بارمتەگیراو لە کەرتی غەززە، هەروەها چوونە ناوەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە.
رۆژی هه‌ینی 14ـی تشرینی دووه‌می 2023، لە یەکەم رۆژی رێککەوتنی ئاگربەستەکەدا، حەماس 13 ژن و منداڵی بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد، لە بەرامبەردا ئیسرائیل 39 ژن و منداڵی دەستگیرکراوی فەڵەستینی ئازاد کرد.
هەروەها 10 کەسی تایلەندی و یەک فلیپینی لە نێو بارمتە ئازادکراوەکانی غەززەدا بوون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.