ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل سه‌ردانی غه‌ززه‌ی كرد
K24 - هەولێر:
له رێگه‌ی ده‌ریاوه، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل سه‌ردانی غه‌ززه‌ی كرد و له‌وێ رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی داهاتوو له‌گه‌ڵ حه‌ماس له ژێر ئاگر جێبه‌جێ ده‌كرێن.
یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی تشرینی دووه‌می 2023) له رێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌یشته غه‌ززه.
گالانت له غه‌ززه‌وه رایگه‌یاند، له‌و شاره ناكشێینه‌وه، تاكو ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد نه‌كرێن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له داهاتوو له‌گه‌ڵ حه‌ماس بكرێت، له ژێر ئاگر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (تایم ئۆف ئیسرائیل) كه به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت، بڵاویكرده‌وه، گالانت ئه‌مڕۆ به‌یاوه‌ری ده‌یڤید ساعر سه‌لامه فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاوانیی ئیسرائیل سه‌ردانی غه‌ززه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، رۆژی 24ـی تشرینی دووه‌می 2023 ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستیپێكرد.
هه‌مان ئاژانس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بڕیاره ئاگربه‌سته‌كه چوار رۆژ بخایه‌نێت.
چوارشەممەی رابردوو بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە گەیشتنە رێککەوتنێک و ئاگربەستێکیان بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند، بەو مەرجەی ئیسرائیل 150 ژن و منداڵ لە زیندانەکانی ئازاد بکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی 50 ژن و منداڵی بە بارمتەگیراو لە کەرتی غەززە، هەروەها چوونە ناوەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.