حەوتەمین پێشانگای شێوەكاری کامەران کارگەچی كرایەوە

K24 - هەولێر

هونەرمەندی شێوەكار "كامەران كارگەچی" حەوتەمین پێشانگایی شێوەكاری بۆ تابلۆكانی لە هۆڵی مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە لە سلێمانی كردەوە.

هونەرمەندی شێوەكار كامەران كارگەچی بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەم پێشانگایە هەفتەیەک دەخایەنێت، سەرجەم تابلۆكانی باسی دار و درەخت و چۆلەكە دەكات، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە، كە بیست و چوار ساڵ فەرمانبەری ژینگە بووم.

گوتیشی، جیاوازی ئەم پێشانگایەم پیشاندانی سرووشتە، بەڵام پێشانگای شەشەم، كە پار ساڵ بوو پیشاندانی ژن و ژینگە بوو، بەڵام سەرجەم پێشانگاكانی دیكەشم باسی ژینگەی تێدابووە.

هونەرمەندی شێوەكار "كامەران ساڵح" ئەندازیاری میكانیكە و نیوسەدەیە كاری هونەری وێنە كێشان دەكات و خاوەنی دوو كتێبە بە ناوی سەرچاوەكانی ئاو و باخ و باخچەكان.