عێراق.. توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات جووتیاران به رێژه‌ی له‌سه‌دا 70 زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ئاو ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌دا 60ـی جووتیارانی عێراق به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و كه‌مئاوی و وشكه‌ساڵی زیانیان به‌ركه‌وتووه و داواشكراوه حكومه‌تی عێراق به دروستی ئیداره‌ی ئاو بكات. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، جووتیاران به رێژه‌ی له‌سه‌دا 70 زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ئاو ده‌كه‌ن.
رێكخراوی (ئه‌نجوومه‌نی نه‌روێژی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران)ـی ناحكومی، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونی ئاو له‌عێراق ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتووه داهاتی جووتیاران له ساڵی 2023 به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2022 زیادیكردووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بارانبارینی زۆر گه‌ڕانده‌وه و كه بووه‌ته هۆی زیادبوونی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان.
رێكخراوه‌كه توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر چوار پارێزگای عێراق له‌باره‌ی وشكه‌ساڵی ئه‌نجامداوه، بۆچوونی 1079 كه‌سی وه‌رگرتووه، كه له‌سه‌دا 40ـی ئافره‌ت بوونه و به رێژه‌ی له‌سه‌دا 94 دانیشتوانی گونده‌كان بوونه، ده‌ركه‌وتووه له‌سه‌دا 60ـی جووتیارانی عێراق به‌هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، ئاو و وشكه‌ساڵی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
رێكخراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له كۆی پێنج كه‌س له‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌و توێژینه‌وه‌یه كردووه، چوار كه‌س له كۆمه‌ڵگه كشتوكاڵییه‌كاندا ئاستی خه‌رجییه‌كانیان بۆ كڕینی خۆراك له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردوو دابه‌زیووه.
به‌هۆی كه‌می بارانبارین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، چوار ساڵه عێراق به وشكه‌ساڵیدا تێده‌په‌ڕێت.
جیا له‌وه‌ش ئه‌و به‌نداوانه‌ی توركیا و ئێران به‌م دواییانه دروستی‌یان كردووه، كاریگه‌ریان بۆسه‌ر دیجله و فورات دروستكردووه، بووه‌ته هۆی دروستبوونی وشكه‌ساڵی له عێراق و دابه‌زینی ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووبار.
رێكخراوی (ئه‌نجوومه‌نی نه‌روێژی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران)ـی ناحكومی به‌رپرسیارییه‌تی دۆخه‌كه‌ی خستووه‌ته‌سه‌ر به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاو له عێراق، به‌تایبه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتكی خراپ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاودێری و نه‌بوونی توانا بۆ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له عێراق.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له سه‌دا 70ـی جووتیارانی عێراق زێده‌ڕۆیی له‌به‌كارهێنانی ئاو ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی (ئه‌نجوومه‌نی نه‌روێژی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران)ـی ناحكومی ئه‌نتۆنی زێلێكی رایگه‌یاند، كاریگه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له عێراق خێرایه.