نزار زوهری: ناوچه‌ی پیشه‌سازی كۆنی دهۆك ده‌كرێته پارك
K24 – هەولێر:
تێكدانی پیشه‌سازی كۆن له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆك بوو، ده‌شڵێت ناوچه‌كه كۆن بووبوو له دهۆك و به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ شوێنێكی گشتی به‌كاردێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023) نزار زوهری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تێكدانی پیشه‌سازی كۆن له دهۆك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆك بوو. هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، ناوچه‌كه كۆن بووبوو و به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك و به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كرێته پارك.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆك له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، هه‌ندێك كه‌س له دوكانداره‌كان ناڕازین سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ی حكومه‌ت له شوێنی پیشه‌سازییه‌كه‌دا جێبه‌جێی ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه و پێشتر مۆڵه‌تیشیان پێ دراوه. روونیشیكرده‌وه قه‌ره‌بووه‌كه وه‌ك پێویست نه‌بووه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌زاران كه‌س له‌ناو پڕۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌دا بوون و تواناكایه‌كی دارایی پێویستیش له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پڕۆژه‌كه گرنگه و به‌جێبه‌جێكردنیشی خزمه‌تێكی زۆر به خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له دوكانداره‌كان به پاساوی جیاجیا له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌یاندا بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه.