سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارگەی ئاسنی ڤان ستیل دەکاتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی ئاسنی ڤان ستیل لە هەولێر دەکاتەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 11/28 کاتژمێر 10:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، کارگەی ئاسنی ڤان ستیل دەکاتەوە.

کارگەی ڤان ستیل، گەورەترین کارگەی ئاسن و شیشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە لایەن گرووپی گەلیاوە جێبەجێ دەکرێت له ‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتووە.

لە پڕۆژەکەدا 95%ی هه‌لی كار بۆ كرێكاری ناوخۆییه‌، پێداویستی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ زیاده‌وه‌ دابین ده‌كات.

کارگەکە دەبێتە ژێرخانێکی پتەو بۆ هەرێمی کوردستان، پێداویستی کەرستەکانی بیناسازی بۆ کوردستان و عێراق بەزیادەوە دابین دەکات.

کارگەی ڤان ستیل بە ستاندارێکی جیهانی، سیستەم و ئامێرەکانی بۆ دانراوە و سەرجەم بەشەکانی بە نوێترین تەکنەلۆژیا به‌یەكه‌وه‌ بەستراونەتەوە، کارگەکە تایبەتمەندییەکانی ناوازەن و بۆ یەکەم جارە بەم شێوازە کارگەیەکی ئاسن لە کوردستان هەبێت، کە پشت بە سیکرابی ناوخۆ و کەرستەی خاوی دەرەوە دەبەستێت، کارگە دۆستی ژینگەیە و چەندین تایبەتمەندی دیکەشی هەیە.

ڤان ستیل کۆمەڵێک قەبارەی بەرفراوانی ئاسن بەرهەمدەهێنێت، لە 8 ملم تا 32 ملم، بۆ دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بیناسازی لە ناوچەکە، پشت ئەستوور بە بەرهەمهێنانی پێشکەوتوو و ئاستبەرز، توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی زیاتر لە 700 هەزار تۆنە. کارگەکە ئامانجیەتی بەرزترین ستانداردی کوالێتی و بەرگەگرتن بپارێزێت.

کوالێتی و داهێنان

ڤان ستیل پابەندە بە دروستکردنی پلێتی کانزایی کوالێتی بەرز بۆ ئەم مەبەستەش نوێترین تەکنەلۆژیاکانی وەک کورەی کەوانەیی و ئامێرسازی بەکاردەهێنێت. پلێت و بلۆکە کانزاکانمان بە وردی ئەندازیاری کراون بۆ تێپەڕاندنی ستانداردە توندەکانی کە لەلایەن رێکخراوی ناوەندی عێراقی بۆ ستانداردکردن و کۆنترۆڵکردنی جۆری دانراون و بە رەهەندەکانی 15 x 15سم و 20 x 20سم بەردەستە، ئەمەش دڵنیای دەدات لە کارایی یەکگرتوو و متمانە پێکراو.

هەمەچەشنکردن و گەشەکردن

بۆ گەشەپێدانی ئایندە، ڤان ستیل بە زیادکردن و دانانی هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ رادەگەیەنێت، ئەم زیادکردنە وا دەکات ڤان ستیل بتوانێت توڵی وایەری کوالێتی بەرز دروست بکات، کە تیرەکانیان لە 5.5 ملم بۆ 10 ملم دەبێت، بۆ پڕکردنەوە ودابینکردنی پێداویستی کەرتەکان لەوانەش بیناسازی، ئۆتۆمبێل، بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریی.

هەلی کار

کارگەکە 700 هەلی کاری راستەوخۆی رەخساندووە، بەپێی ئاماری کۆمەڵەی جیهانی ئاسن، رێژەی ناڕاستەوخۆی رەخساندنی هەلی کار لە پیشەسازی ئاسندا بریتیە لە 8.1، بەم پێیەش کارگەکە بەگشتی بڕی 5670 هەلی کار بەناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.