وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ كوردستان24: ده‌مانه‌وێت ئاگربه‌ست له غه‌ززه به‌رده‌وام بێت
K24 – برۆكسل:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێت ئاگربه‌ست له غه‌ززه به‌رده‌وام بێت.
كاترین كۆلۆنا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا تایبه‌ت به‌كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێویستمان به ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن هه‌یه و ده‌مانه‌وێت ئاگربه‌ست له غه‌ززه به‌رده‌وام بێت.
ده‌شڵێت: "پێویسته ئیسرائیل له‌میانه‌ی به‌رگرییه‌كانی، رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت".
رۆژی دووشەممە (27ـی تشرینی دووەمی 2023) بە نێوەندگیری قەتەر ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە درێژکرایەوە.
ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە رۆژی (24ـی تشرینی دووەمی 2023)، چووە بواری جێبەجێکردنەوە، تائێستا زیاتر لە 50 بارمتەی ئیسرائیلی و 150 زیندانی فەڵەستینی ئازادکراون.
لای خۆیەوە یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە (27ـی تشرینی دووەمی 2023) سەربازانی وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە بەسەرکردەوە و له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا گوتی: دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستی مرۆیی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل توندتر و بەدرێژایی هەموو کەرتی غەززە دەبێت.
گوتیشی: "تاکو کارەکەمان لە کەرتی غەززە تەواو نەبێت وازناهێنین".
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندارن، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
هەروەها بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.