وەزارەتی تەندروستی رێکلامکردن بۆ جۆرێکی چا و قاوە قەدەغە دەکات

چاو و قاوە
چاو و قاوە

K24 – هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، رێکلامکردن بۆ ئەو چاو و قاوانەی کە بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش بەکاردەهێندرێن لە راگەیاندنەکانی بینراو، بیستراو و خوێندراو قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (28ـی تشرینی دووەمی 2023) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێـمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە بڕیاریدا، ئەو چا و قاوانەی كە بەمەبەستی دابەزاندنی كێش یاخوود زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن پێویستە لە رێگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) رێگەپێدانیان پێبدرێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ریكلامكردن بۆ ئەو چا و قاوانە بە هەمووشێوەیەك قەدەغەیە لە راگەیاندنەكانی بینراو، بیستراو و خوێندراو.

ر