رووسیا: ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی وازیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و قاعیده هێناوه
K24 – هەولێر:
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی به یه‌كجاره‌كی وازیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و قاعیده له سووریا هێناوه.
فاسیلی نیپنزیا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ـی تشرینی دووه‌می 2023، رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌بیانووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان شێواوه، كه هێزه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ساڵی 2014ـه‌وه له سووریا‌ن.
روونیشیكرده‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا به یه‌كجاره‌كی ده‌ستیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و قاعیده له سووریا هه‌ڵگرتووه.
گوتیشی: "چه‌كدارانی داعش و قاعیده له سووریا ده‌ستیان به هێرشكردن كردنه‌سه‌ر سوپای ئه‌و وڵاته كردووه".
دوای ئه‌وه‌ی زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) گۆڕی، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەققەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.