گرافیک... کارگەی ئاسنی ڤان ستیل

K24 - هەولێر

رۆژی سێشەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2023، کارگەی ڤان ستیل بۆ بەرهەمهێنانی ئاسن لە هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

کارگەی ڤان ستیل لە ساڵی 2020، مۆڵەتی لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، بە سەرمایەی 314 ملیۆن دۆلار دامەزراوە.

بەرهەمی ساڵانەی کارگەکە ساڵانە 700 هەزار تۆنە، بەرهەمی شیشی مسەلەح لە 8 ملیم تاکو 32 ملیم بەرهەم دەهێنێت، هەروەها پلێت بە قەبارەی 15 x 15سم و 20 x 20سم بەرهەم دەهێنێت، ئەو کارگەیە دەتوانێت خواستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق پڕ بکاتەوە.

کارگەکە 700 هەلی کاری راستەوخۆی رەخساندووە، بەپێی ئاماری کۆمەڵەی جیهانی ئاسن، رێژەی ناڕاستەوخۆی رەخساندنی هەلی کار لە پیشەسازی ئاسندا بریتیە لە 8.1، بەم پێیەش کارگەکە بەگشتی بڕی 5670 هەلی کار بەناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.