فیلمی "تەمی بابا" لە لەندەن نمایش دەکرێت

K24 – هەولێر

سەرەتای هەفتەی داهاتوو فیلمی "تەمی بابا" لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا نمایش دەکرێت.

بیلال سەنگەسەری، خاوەنی کۆمپانیای رۆژ پڕۆدۆکشن، بە کوردستان24ـی راگەیاند: رۆژی شەممە، 2/12/2023، لە کاتژمێر شەشی ئێوارە تا نۆی شەو، لە ڤیو سینەما لە لەندەن فیلمی تەمی بابا، لە ڤیو سینەما نمایش دەکرێت.

گوتیشی: "فیلمی تەمی بابا، دووەمین بەرهەمی فیلمی سینەمایی، میترۆنۆم پڕۆدەکشنە، فیلمەکە ژانرەکانی "دراما، نهێنی، تاوان"ە گرووپێکی گەشتیار بە ئامانجی جیاواز روودەکەنە ناوچەیەکی دیاریکراو، بەڵام سەر ئەنجام رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو دەبنەوە".

ئا: لاڤین عومەر