به‌رهه‌مھێنانی نه‌وتی عێراق زیاد دەكات
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای وه‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراقی ناسراوه به سۆمۆ ئاماژه‌ی بە به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق كردووه له مانگی ته‌مووز به‌راورد به مانگی حوزه‌یران.
سۆمۆ به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، مانگی رابردوو عێراق 4 ملیۆن و 600 و 32 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه له‌كاتێكدایه له مانگی حوزه‌یران 4 ملیۆن و 559 هه‌زار به‌رمیلی به‌رهه‌م هێنابوو.
له‌و بڕه نه‌وته‌ی عێراق به‌رهه‌می ده‌هێنێت ته‌نها 3 ملیۆن و 200 هه‌زاری لێ ده‌نێرێته ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی دیكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ناوخۆ به‌كارده‌هێنێت.
له بری نه‌وتی هه‌نارده‌كراویش له‌مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 3 ملیار‌و 700 و 50 ملیۆن دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه.