بەرنامەی ئێکس.. خالید شوانی و شاخەوان عەبدوڵڵا باسی داهاتووی کەرکووک دەکەن

بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان
بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان

K24 – هەولێر:

ئێستا لە شاشە و سۆشیال میدیای کوردستان24، دووەم بەرنامەی "ئێکس لەگەڵ کۆڤان" بە میوانداریی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق پێشکەش دەکرێت.

بەرنامەی ئەمشەو (30ـی تشرینی دووەمی 2023)ـی ئێکس لەگەڵ کۆڤان تایبەتە بە دۆخی کەرکووک و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە ماوەی 18 ساڵە ئەنجام نەدراوە و بڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و کورد چاوی لەوەیە پۆستی پارێزگاری کەرکووک و ئیدارەی شارەکە وەربگرێتەوە.

بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بەرنامەیەکی وەرزی نوێی کوردستان24ـە کە بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزی ئاراستە و بیروبۆچوونە جیاوازەکانە و لەلایەن رۆژنامەنووس کۆڤان عزەتەوە پێشکەش دەکرێت.

ئەم بەرنامەیە هەموو رۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر 9:00ـی شەو لە شاشە و پلاتفۆڕمەکانی دامەزراوەی کوردستان24 بڵاودەکرێتەوە و لە هەر بەرنامەیەکدا باس لە بابەتێکی گرنگ و گەرماوگەرمی رۆژ دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی دەبێت و نابێتی ئەو پرسانە دەداتەوە کە لای هاووڵاتییان جێگەی پرسیار و وردبوونەوەیە.

هەفتەی رابردوو (23ـی تشرینی دووەمی 2023) یەکەم بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بە میوانداریی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد و د. ئیدریس کاریتانی پێشکەش کرا کە تەوەری بەرنامەکە باسکردن بوو لە دۆخی غەززە و هاوکاریکردن و پشتیوانی فەڵەستینییەکان لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە لەلایەن موسوڵمانان و گرووپە ئیسلامییەکانی وڵاتانی دیکەوە.