بێگه‌رد تاڵه‌بانی: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پشتیوانی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌ده‌ستده‌هێنێت
K24 – هەولێر:
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆپ28ـدا، پشتیوانی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆپ28ـدا بریتییه له به‌شداریكردنیان له پڕۆگرامه‌كانی كۆپ28ـی تایبه‌ت به گۆڕانه‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی بوونه‌ته هۆی زیادبوونی پله‌ی گه‌رمی.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا كه به رێژه‌یه‌كی به‌رز كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، به‌شداری له پڕۆگرامه‌كانی كۆپ28ـدا ده‌كه‌ن، هاوكات سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و شاندی وڵاتان له‌باره‌ی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌وه گفتوگۆ و دانوستان ده‌كه‌ن.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران له‌میانی دیدار و گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی كۆپ28ـدا پڕۆژه‌ی پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو، هاوكات كار ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات پشتیوانی جیهان بۆ ئه‌و پرسه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی روونیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پلانێكی توكمه چه‌ندین كارییان له‌باره‌ی سه‌قامگیری كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان ئه‌نجام داوه، به‌م شێوه‌یه‌ش توانیویانه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان تا راده‌یه‌كی باش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. گوتیشی، سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانی دارایی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت توانیویه‌تی بڕه‌پاره‌یه‌كی پێویست بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخان بكات و كار و پڕۆژه‌ی جیاجیا ئه‌نجام بدات.
ئەمڕۆ هەینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لە گەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانی دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.