سه‌فین دزه‌یی: به‌ریتانیا هه‌وڵیداوه نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات
K24 - هەولێر:
له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆنفرانسێك له‌باره‌ی (ئه‌و وڵاتانه‌ی له كۆكردنه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی خۆیان سه‌ركه‌وتوو بوون) به‌ڕێوه‌چوو، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ی كردووه، دزه‌یی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌شداریكردن له‌و كۆنفرانسانه، گوێگرتنه له ئه‌زموونی وڵاتانی به‌شدار. تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت: "به‌ریتانیا هه‌وڵیداوه نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات".
دزه‌یی راشیگه‌یاند، بوونی ره‌وه‌ندی كوردستان له وڵاتانی ده‌ره‌وه شتێكی تازه‌یه و جیا له‌وه‌ش تاكی كورد توانیوویه‌تی جێگه‌ی خۆی له‌و وڵاتانه‌دا بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كورده به‌هره‌مه‌ندانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و كوردستان به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، به‌ریتانیا هه‌وڵیداوه نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات.
سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە پەیوەندییه‌كانی لەگەڵ بەریتانیا دەدات.
هه‌روه‌ها دەشڵێت: پاڵپشتی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و هەوڵدەدەین پەیوەندییەکانمان زیاتر بەره‌و پێش ببەین.