ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه بۆ 15523 كه‌س به‌رزبووه‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین نوێترین ئاماری كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، ئامارێكی نوێی كوژراوانی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 15523 كه‌س و تاكو ئێستاش 41316 كه‌س برینداربوونه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، زیاتر له 700 كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌سته‌وه له غه‌ززه كوژراو و برينداربوونه.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و 15523 فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
دوێنێش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ربازانمان له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر حه‌ماسدا كردووه.
گوتبوشی: "ئامانج له به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه بریتیه له كۆتاییهێنان به حه‌ماس و ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان".