ئایدن مه‌عروف: دادگای فیدراڵی عێراق بووه‌ته دادگایه‌كی سیاسی
K24 – هەولێر:
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای فیدراڵی عێراق له ئێستادا بووه‌ته دادگایه‌كی سیاسی. هاوكات ده‌شڵێت: "هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه بكرێت، ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
جارێكی دیكه دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌دا، پێكهاته‌كانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه نابێت ده‌ستكاری كورسی كۆتاكان بكرێت، له‌مباره‌یه‌وه ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، بوونی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی گرنگه، هه‌روه‌ها بابه‌تی كۆتاش به یاسا رێكخراوه.
ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان راشیگه‌یاند، ره‌وشی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی زۆر باشدایه، به‌تایبه‌ت كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆری به پێكهاته‌كان و مافه‌كانیانی داوه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت: "هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له پرسی پێكهاته‌كان یاخوود كورسی كۆتاكان بكرێت، ده‌بێت به راوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان بكرێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه بكرێت، ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، دادگای فیدراڵی عێراق له ئێستادا بووه‌ته دادگایه‌كی سیاسی، هه‌روه‌ك بینیمان له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و دادگایه چه‌ندین بڕیاریان ده‌ركردووه، بێ ئه‌وه‌ی پرس و راوێژ به كه‌س بكه‌ن.
ئایدن مه‌عروف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كورسی كۆتا به یاسا رێكخراوه، كه تایبه‌ته به توركمان و كلدان سریان ئاشوور، پێویسته رێزیان لێبگیرێت و به‌شداری ئه‌و پێكهاتانه مه‌ترسی نیین بۆسه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، ناشكرێت لایه‌نه سیاسییه‌كان پرسی كۆتا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن.
گوتیشی: "بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه، ناكرێت كه به‌شدارین له ناو حكومه‌ت، له په‌رله‌مان ئۆپۆزسیۆن بین، ده‌بێت پابه‌ندی هاوپه‌یمانێتی و رێككه‌وتن بین".
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندبوو، پێویستە بابەتی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان لە کێشە سیاسییەکان جیا بکرێتەوە، نەکرێتە بەشێک لە ململانێی لایەنە سیاسییەکان، چونکە بوونی پێکهاتەکان گرنگە و پاڵپشتییە بۆ پێکەوەژیانی ئاینزا و نەتەوەکان.
بڕیار بوو دادگای فیدراڵی ئه‌مڕۆ بڕیار لەبارەی دوو سکاڵا بدات، کە لە دژی کورسی کۆتاکان تۆمارکراون.
سکاڵاکان لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان و، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون.
بەگوێرەى مادەى 36ـی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پێنج کورسیی کۆتا لە پەرلەمانى کوردستان بۆ کلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەکرێن، لەگەڵ یەک کورسی بۆ پێکهاتەى ئەرمەن، هەروەها پێنج کورسی بۆ تورکمانەکان.
ساڵی 1992 یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. ساڵی 2004 یاسای هەڵبژاردن هەموارکرایەوە و ماددەی نۆیەمی یاساکە کە باسی لەوە دەکرد "هەرێمی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی هەڵبژاردن پێک‌بێت" لابرا و هەرێمی کوردستان هەمووی کرایە یەک بازنەی هەڵبژاردن.