محەممەد کەمال: سكاڵا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك، بیانووه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی كه عه‌ره‌ب و توركمان له دادگای فیدراڵی عێراق بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك، به‌رپرسی لقی سێی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، برایانمان له عه‌ره‌ب و توركمان له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیان له كه‌ركووك دواخستووه. ده‌شڵێت: "ئه‌و سكاڵایه‌ی كه له دادگای فیدراڵی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك پێشكه‌شكراوه، بیانووه".
محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووك، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، سكاڵای عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن، تۆماری ده‌نگده‌ران پاك نه‌كراوه‌ته‌وه، كاتێك له ساڵی 2005 دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كراوه، تاكو 2023 بۆچی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه پاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له كه‌ركووك ده‌شڵێت: "له‌ساڵی 1987 ، 753 دێی كه‌ركووك ته‌خت كران، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه، پێنج تاكو شه‌ش له‌و دێیانه هی توركمانه‌كان بوو، ئه‌وه‌ی دیكه هه‌مووی دێی كوردان بووه، دواتر خه‌ڵكی ئه‌و دێیانه‌ی بۆ هه‌ولێر، بنه‌سڵاوه، داره‌توو، كه‌ورگۆسك و جدیده راگوازران، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی جه‌باری و قه‌ره حه‌سه‌نیش بۆ دیوی چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی راگوازران، خه‌ڵكی ئه‌و دێیانه له دوای ساڵی 2003 نیوه‌ی كه‌متریان گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركووك، ئێستا هاتوون ئه‌وانه‌یان به غه‌یره كه‌ركووكی ئه‌ژماركردووه".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك، به‌رپرسی لقی سێ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی بڕیاری دواخستن بدات، شتێكی باش نابێت و چونكه ئاماده‌كاری باش كراوه".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەک کە داوای کردووە وردبینی لە تۆماری دەنگدەرانی شاری کەرکووک بکرێت و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دوابخرێت، کۆبووەوە.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داوای کرد محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەکو لایەنی سێیەم (تەرەفی سێیەم) بەشداری لە دادگاییەکەدا بکات بەمەبەستی گوێگرتن لە گوتەکانی، بۆیە دانیشتنەکە بۆ رۆژی پێنجشەممە، 12-12-2023 دواخرا.
سکاڵاکە لەلایەن نەجاح حەسەن تائی، کاندیدی هاوپەیمانی قیادە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمارکراوە. نەجاح، کەسێکی نزیک لە راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک و خەمیس خەنجەر، سەۆرکی هاوپەیمانی سیادە دادەندرێت.
هەرچەندە سکاڵاکە لەلایەن سەرکردەیەکی شیعەوە تۆمارکراوە، بەڵام هەموو عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک پشگیریی لێ دەکەن و داوا دەکەن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوابخرێت.
257 هەزار کوردی دانیشتووی کەرکووک پێش ساڵی 2003 بەهۆی رژێمی پێشووی بەعسەوە، ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون. دواتر لە ساڵی 2003 و دوای ئەوەی رژێمی بەعس رووخا، گەڕانەوە کەرکووک و فۆڕمی خۆراکیان بۆ ئەو شارە گواستەوە و مافی دەنگدانیان هەیە. ئێستا عەرەب و تورکمانەکان داوا دەکەن هەر هەموویان لە دەنگدان بێبەش بکرێن، کە ئەمەش لەلایەن کوردەوە رەتدەکرێتەوە.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی 2005 کراوە. وابڕیارە، رۆژی 18ـی ئەم مانگە و دوای 18 ساڵ، جارێکی دیکە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بکرێتەوە. ئەنجوومەنەکە بۆ ئەم جارە لە 15 کورسی پێکدێت و، 248 کاندید لە 10 هاوپەیمانییەتی، پێنج لیستی پارتی سیاسی و سێ کاندیدی سەربەخۆ، کێبڕکێ لەسەر ئەو کورسییانە دەکەن.
لەم هەڵبژاردنەدا، تەنیا ئەو دەنگدەرانی کارتی بایۆمەترییان هەیە یاخود ناوی خۆیان تۆمارکردووە ناویان لە تۆماری دەنگدەران هەیە. کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران لە پارێزگای کەرکووک بریتییە لە 870 هەزار و 920 دەنگدەر. لەو ژمارەیە، 813 هەزار و 590 دەنگدەر لە دەنگدانی گشتی و 57 هەزار و 330 دەنگدەر لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.