وەزارەتی کارەبا ئاگاداریەک دەداتە ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێ کارەباکەیان بکەنە پریپەید

کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لەکاتی کارکردن
کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لەکاتی کارکردن

K24-هەولێر:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک دەداتە ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت کارەباکەیان بکەنە پریپەید و دەڵێ،ئەگەر  هاووڵاتیان کارەباکەیان بکەنە پریپەید، گۆڕانکاری لە کرێ و ماوەی پێدانی کارەبایان ناکات.

ئەمڕۆ دووشەممە(4-ی کانوونی یەکەمی 2023)، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا لە پۆلی ماڵان و بازرگانی دەکاتەوە، هەر هاوبەشێک بیەوێت کارەباکەی بکاتە پریپەید، سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکانی کارەبای سنوورەکەی بکات و داواکارییەک بە پڕکردنەوەی فۆرم پێشکەش بکات بۆ ئەوەی کاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەیدی بۆ ئەنجام بدرێت، بێ ئەوەی گۆڕانکاری لە کرێ و ماوەکانی پێدانی کارەبادا بکرێت.

 کارزان حەیدەر