نوێنه‌ری رێكخراوی (UNHCR) له عێراق بۆ كوردستان24: كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ له‌خۆگرتنی ئاواره و په‌نابه‌ران مایه‌ی شانازین
K24 – هەولێر:
نوێنەری ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNHCR) له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان24ـدا كه له‌لایه‌ن گوڵباخ به‌هرامییه‌وه ئه‌نجام دراوه، سه‌رنج بۆ رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌كێشێت له دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و ئاشتی و سه‌قامگیری پڕ له به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه و به پێویستیشی ده‌زانێت ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و رێككه‌وتنی شنگال وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ژان نیكۆلاس بێوز، نوێنەری ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNHCR) رایگه‌یاند، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری ده‌ژین، زۆرینه‌یان خه‌ڵكی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی توركیا و ئێرانیشیان تێدایه و هه‌موویان له هه‌رێمی كوردستانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی 30 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه‌ش له عێراق هه‌ن و له به‌غدا و نه‌ینه‌وا و پارێزگای ئه‌نبارن، ئه‌وانیش زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سووریا‌ن، جیا له‌وه‌ش نزیكه‌ی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری فه‌ڵه‌ستینی له عێراق ده‌ژین ئه‌وانیش ماوه‌یه‌كی زۆره هاتوونه‌ته عێراق. عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌تایبه‌تی زۆر به‌خشنده و سنگفراوان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه و تاڕاده‌یه‌كی باش په‌نابه‌ران توانیویانه، له كۆمه‌ڵگه‌دا جێی خۆیان بكه‌نه‌وه و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه بن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه نابێت ئاواره و په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ناچار بكرێن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی داعش و شه‌ڕی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعشه‌وه ئاواره بوون. نابێت ناچار به گه‌ڕانه‌وه بكرێن ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ن سه‌لامه‌ت نابن. ئه‌مه پره‌نسپێكی سه‌ره‌كی و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه یاساكانی عێراقیش ده‌رچوێنراون، ئه‌مه پرسێكه په‌یوه‌سته به شكۆمه‌ندییه‌وه، ده‌بێت ده‌رفه‌ت بده‌ینه خه‌ڵكی خۆیان بڕیار بده‌ن، واته نه‌ك ته‌نیا به هه‌بوونی ئاسایش و پۆلیس، به‌ڵكو ده‌بێت له‌رووی ده‌روونیشه‌وه هه‌ست به سه‌لامه‌تی و ئاسایش بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن بزانن ئه‌و كه‌سانه توانیویانه جێگبر بن له گونده‌كه‌یان و ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون، بۆ نموونه له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی له مووسڵ لێی ژیاون، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه ئاواره بوون.
ژان نیكۆلاس بێوز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێزدییه‌كان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه زۆر گرنگه جارێكی دیكه له شوێنی خۆیان ده‌ست به ژیان بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه له رووی ئایینیه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی زۆر گرنگه "پێموایه زۆربه‌یان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه رووبدات ده‌بێ رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت. ئێستا، بۆچی رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه؟ ئه‌مه‌ش پرسیارێكی ته‌واو سیاسی و زه‌حمه‌تیشه. ئێمه لێره باسی چه‌ند لایه‌نێكی جیاواز ده‌كه‌ین چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێككه‌وتنی شنگال رێككه‌وتن، به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی كاتێكی زۆر پێچوو."
ژان نیكۆلاس بێوز گوتیشی "پیرۆزبایی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، هه‌روه‌ها له جه‌ی سی سی و سروه خان، بۆ ئه‌و كاره ناوازانه‌ی كردوویانه، چونكه نه‌ك ته‌نیا په‌نابه‌رانیان له‌خۆگرتووه، به‌ڵكو ئاواره عێراقییه‌كان و ئێزدییه‌كانیشیان له‌خۆگرتووه و ده‌رگای ماڵ و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانیان بۆ كردوونه‌ته‌وه و رێگه‌یان خۆشكردووه بۆئه‌وه‌ی زۆربه‌شیان كاریان ده‌ستبكه‌وێت و ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه."
روونیشیكرده‌وه دیداری نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران له جنێڤ له 15ـی ئه‌م مانگه ده‌رفه‌تێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ خستنه‌ڕوو و زه‌قكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق و زۆر به‌تایبه‌تیتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "ده‌مانه‌وێت به جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵێین ده‌رفه‌ت هه‌یه و ده‌كرێت پێشوازی له ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌یت و به‌شكۆ و كه‌رامه‌ته‌وه بژین و رێگه‌یان بۆ خۆش بكه‌یت ده‌ستیان بگاته خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌تایبه‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی."، "وه‌ك (UNHCR) و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵخۆشین به‌شداری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌و بۆنه‌یه. بۆچی؟ چونكه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، من ده‌رفه‌تم هه‌بووه چه‌ند جارێك له رێگه‌ی میدیاكانی كوردستانه‌وه بیبینم، شتێكی ناوازه‌ی كردووه له هه‌موو جیهان، نه‌ك ته‌نیا رێگه‌یداوه منداڵانی په‌نابه‌رانی سووریا بچنه قوتابخانه حكومییه‌كان له‌گه‌ڵ قوتابیانی دیكه‌ی خۆجێیی، به‌ڵكو بڕیارێكی زۆر ئازایانه و ئه‌رێنیشی داوه به وه‌رگرتنی ئه‌و مامۆستا به‌توانایانه‌ی، مه‌به‌ستم ئه‌و مامۆستا په‌نابه‌رانه‌ی بڕوانامه‌یان هه‌یه و له سووریا وه‌ریانگرتووه و ده‌توانن وانه بڵێنه‌وه."