باڵنده‌یه‌ك گه‌شته‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوبه‌ی راگرت
K24 – هەولێر:
ئه‌مشه‌و له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر وه‌زیری بازرگانی، پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رێگه‌یان پێ نه‌درا گه‌شت بکه‌ن.
بڕیار بوو ئەمشەو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بیزنسی عێراق- بەریتانیا بچنە ئیمارات، بەڵام بەهۆی باڵندەیەکەوە نەیانتوانی گەشتەکە بکەن.
بڕیار بوو ئەم ئێوارەیە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانی ئیمارات بکەن بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بیزنسی عێراق- بەریتانیا لە دوبەی، بەڵام باڵندەیەک ناچاری کردن گەشتەکە هەڵبووەشێننەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لە هێڵی فلای دوبەی بووە و پێش فڕین بە ئەندامانی شاندەکەیان گوتووە کێشەیەکی تەکنیکییان هەیە و کەمێک دوادەکەون، بەڵام دواجار گوتوویانە ئەمڕۆ ناتوانن گەشتەکە بکەن و دواخرا بۆ سبەی.
رووداوەکە کاتژمێر 19:45ـی ئەمشەو بووە و باڵندەیەک لە جۆری کوندەپەپوو بەر بەشێکی هەستیاری فڕۆکەکە کەوتووە و بووەتە هۆی وەستانی گەشتەکە. بڕیارە هەمان شاند ئێوارەی سبەی چوارشەممە گەشتەکەیان بۆ ئیمارات بکەن.