ئەوەی بێنفیكا كردوویەتی بە هیچ یانەیەكی دونیا نەكراوە
ئێده‌رسۆن مۆرایسی گۆڵپارێز و رۆبن دیازی به‌رگریكار و بێرناردۆ سێلڤای ناوه‌ڕاستكاری كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینگلیزییه‌كه بوونه پاڵه‌وان و هەمووشیان ده‌رچووی ئەكادیمیای بێنفیكا بوون.
پێدرۆ ماركیز یەكێك لە ئەندامانی یانەی بێنفیكا هێما بۆ ئەوە دەكات له یانه‌كه‌یان هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌رده‌سته كه رێگه به گه‌شه‌كردنی یاریزانه لاوه‌كان ده‌دات كە له‌گه‌ڵ تۆپی پێی سه‌رده‌م بگونجێێت، ته‌نیا له رووی توانای یارییكردنیان نا، به‌ڵكو له رووی ده‌روونیشه‌وه یانه‌كه پێیانده‌گه‌یه‌نێت.
پێدرۆ دەشڵێت: كۆمه‌ڵێك دۆزه‌ره‌وه و راهێنه‌ر و فێركه‌ری زۆر باشمان هه‌یه كه یارمه‌تی یاریزانه‌كان ده‌دات زۆرترین هونه‌ر و توانا وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی به‌هره‌مه‌نده‌كان ده‌دات سود له تواناكانیان ببینن، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌مان له‌سه‌ر ده‌بێت، پاشان له‌سه‌ر یاریزانه‌كان خۆیانه كه خۆیان په‌ره پێبده‌ن.
ئه‌كادیمیای بێنفیكا له ساڵی 2006 دامه‌زراوه له‌وكاته سه‌دان یاریزانی پێگه‌یاندووه، تەنانەت ئه‌گه‌ر لاوێك كه‌مترین به‌هره‌ی تۆپی پێی هه‌بێت وه‌رده‌گیرێت و په‌ره به تواناكانی ده‌درێت كه هاوشێوه‌ی جواو فیلێكس ئه‌وكاته‌ی ساڵی 2014 له ئه‌كادیمیای پۆرتۆ دوورخرایه‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی توانا و گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی لاوازه، بێنفیكا وه‌ریگرت و كردی به‌و یاریزانه‌ی كه ساڵی 2019 به‌رامبه‌ر 115 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه كرد.
رۆبن دیاز بەرگریكاری مانچێستەر سیتی پێیوایه یانه‌ی بێنفیكا له ساڵانی داهاتووش ده‌توانێت له پێگه‌یاندنی یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ستافه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌وێ كارده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه یاریزانی به‌هره‌مه‌ند ده‌دۆزنه‌وه، هه‌موو یاریزانه‌كان ژێرخانێكی زۆر باشی وه‌رزشی پاڵپشتیان ده‌كات، ئه‌و لاوانه‌ی له ئه‌كادیمیای بێنفیكان ده‌توانن به ئاسانی بگه‌ن به خه‌ونه‌كانیان.
به‌پێی ئاماره‌كان له ساڵی 2022 ئه‌كادیمیای بێنفیكا له‌چاو سه‌رجه‌م ئه‌كادیمیاكانی جیهان زۆرترین قازانجی كردووه و زۆرترین پاره‌ی له فرۆشتنی یاریزانه لاوه‌كان ده‌ستكه‌وتووه كه له ماوه‌ی ته‌نیا 7 ساڵ و له ساڵی 2015ـه‌وه بێنفیكا ته‌نیا له‌و یاریزانانه‌ی كه خۆی پێی گه‌یاندوون و ده‌رچووی ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌ن 336 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وتووه.