کشتوکاڵی هەولێر سیستەمی دڵۆپاندنی بەسەر 51 جووتیاردا دابەشکرد

K24 - هەولێر

بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، پێداویستی سیستەمی ئاودانی دلۆپاندن بەسەر 51 جووتيار دابەشکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2023، هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، بەکوردستان24ـی راگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی "WHH" ـی ئەڵمانى، هەڵساین بە دابەشکردنی پێداویستی سیستەمی ئاودانی دلۆپاندن بۆ 51 جووتيار.

گوتیشی، به ئامانجی رێگری کردن لە بەفیرۆدانی ئاو و ئاودانی سەردەمیانە، ئەو هەڵمەتەیان کردووە و پێداویستییەکانیان بەسەر جووتیارەکانى سنوورى  قوشتەپە دابەشکردووە، لە داهاتووێکی نزیکدا جووتیارانی سنووری شەمامکیش لەو پێداویستیانە سوودمەند دەبن.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی دەستبەکاربوونی، بایەخێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ داوە، وەک بەشێک لە پێشخستنی ئابووری و لە پێناو  پاراستن و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ، پشتگیری جووتیارانی هەرێمی كوردستانی کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا لەم دوو ساڵەی دواییدا بەشێک لە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتان کرد.

ئا: لاڤین عومەر