ماراسۆنێك له هه‌ولێر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر:
ماراسۆنێك له شاری هه‌ولێر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ت كراوه به ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كان تێیدا به‌شدارن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ماراسۆنێك له شاری هه‌ولێر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رێكخراوه و تایبه‌ت كراوه به ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كان تێیدا به‌شدارن.
خاڵی ده‌ستپێكردنی ماراسۆنه‌كه له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی دوو كلیۆمه‌تر تاوه‌كوو به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌شتی مه‌جید، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، زیاتر له مانگێكه ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و ماراسۆنه كرد و نزیكه‌ی 30 ناوبژیوان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
ده‌شتی مه‌جید روونیكرده‌وه، ماراسۆنه‌كه تایبه‌ته به قوتابی و پێنج په‌روه‌ده (په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ند، ده‌وروبه‌ر، ده‌شتی هه‌ولێر، خه‌بات و شه‌قڵاوه) به‌شدارییان كردووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له ماراسۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد تیمه‌كانی پۆلیس و ته‌ندروستی له رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه چاودێری ماراسۆنه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌شێكی ئاسایی به‌ڕیوه‌بچێت.