رۆژئاوا له روخاندنی ئه‌سه‌د په‌شیمان بووه
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رفه‌تی دیاریكراو بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا و له سه‌ر كار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌ستدا.
ماڵپه‌ری sputniknews روسیا بڵاوی كرده‌وه، جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی ئایاری رابردوو رایگه‌یاند داویین ده‌رفه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تا رۆژی یه‌كی مانگی ئابه.
چوار رۆژ به‌سه‌ر رۆژی دیاریكراو تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه ئێدی خواستێك نابینرێت بۆ له‌سه‌ر كار لادانی ئه‌سه‌د له لایه‌ن رۆژئاواوه.
ماڵپه‌ره‌كه له‌سه‌ر زاری هه‌ندێ له شرۆڤه‌كارانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو كردوه كه رۆژئاوا واز له بیرۆكه‌ی له‌سه‌ر كار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پشتگیرییه‌كی به‌هێزی روسیا و ئێرانی هه‌یه.