پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان: ده‌ستبردن بۆ مافه‌كانمان له په‌رله‌مانی كوردستان قبووڵكراو نییه
K24 – هەولێر:
پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان ده‌ركردووه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی روودانی مه‌ترسییه‌كی نزیك بوونه‌ته‌وه، ده‌شڵێن رۆڵه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له كۆنه‌وه به ئاشتی و برایه‌تی ده‌ژین و به‌شێك بوونه له دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان و سوودیان له ته‌واوی مافه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان بینیوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركمان، كلدان، سریان و ئاشووری (مه‌سیحییه‌كان) رایگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بۆ رای گشتی ده‌ركردووه و تێیدا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه رۆڵه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له كۆنه‌وه به ئاشتی و برایه‌تی ده‌ژین و به‌شێك بوونه له دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان و سوودیان له ته‌واوی مافه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان بینیوه.
ئه‌و پێكهاتانه له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له مافه‌كانیان بێبه‌شیان بكه‌ن كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992ـوه به‌ده‌ستیان هێناوه و هه‌وڵی ئه‌و لایه‌نانه ئامانجێكی سیاسی به‌رته‌سكی له پشته‌وه‌یه كه خزمه‌ت به ئه‌جێندای هه‌ندێك لایه‌نی دیكه ده‌كات.
هه‌روه‌ها روونیان كردووه‌ته‌وه "ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ئامانجیانه پێگه و كورسییه‌كانمان وه‌ك میكانیزمێك بۆ ته‌مریركردنی ئه‌جێنداكان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له دادگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه تانه له یاسای هه‌مواركراوی ژماره (1)ـی ساڵی 1992 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌ن به پاساوی ناده‌ستووریبوونی یاساكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی لاواز و پووچ ده‌هێننه‌وه كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌ستووره‌وه نییه."
ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییانه ئه‌وه‌شیان گوتووه: "یه‌كێك له پاساوه بێبنه‌ما و لاوازه‌كانی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه بریتییه له نه‌بوونی كورسی تایبه‌ت به كۆتای توركمان، كلدان، سریان، ئاشووری و ئه‌رمه‌ن (مه‌سیحییه‌كان) له هه‌ر دوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك، ئه‌مه‌ش واتا دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی كۆتا به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌ش ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و پێكهاتانه‌ی لێیه به‌فیڕۆ ده‌چێت، له‌و كاته‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار له یه‌كبازنه‌یی ده‌دات كه ئه‌مه‌ش مافی ده‌نگده‌رانمان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان زامن ده‌كات و هیچ ده‌نگێك نافه‌وتێت."
پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركمان، كلدان، سریان و ئاشووری (مه‌سیحییه‌كان) دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه سه‌ر‌كۆنه‌ی ئه‌و "هه‌وڵه سته‌مكارانه" ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی ده‌ستبردن بۆ مافه‌كانیان و دوورخستنه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه به‌رامبه‌ر به مافه‌مانیان ده‌سته‌وسان نابن و هه‌موو جۆره بژارده‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسی بۆ زامنكردنی مافه‌كانیان ده‌گرنه‌به‌ر و رێگه به دابه‌شكردن و په‌رته‌وازه‌كردنی ده‌نگه‌كانیان ناده‌ن.