سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق کرد و بەهێزکردنی پەیوەندیى نێوان هەردوولا بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و کەرتی کشتوکاڵدا تاوتوێکرد.

رۆژی دووشەممە (11ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رادو دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى نێوان رۆمانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و کەرتی کشتوکاڵدا.