دوای گڕگرتنی باڵەخانەکە؛ 13 بەنزینخانە لە سۆران داخران
K24 - هەولێر
13 بەنزینخانەی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان لەنێو شاری سۆران داخران. ئه‌وانه‌شی شوێنیان گونجاوه؛ بەردەوام لەلایەن لیژنەیەکەوە چاودێریی دەکرێن.
رۆژی 11-10-2023، ئاگر لە بەنزینخانەیەکی نزیک لە ژمارەیەک ماڵی هاووڵاتییان، لەنێو شاری سۆران کەوتەوە. رۆژی هەینیش، 08-12-2023، هەر لە سۆران، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ئاگری گرت و لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیان لە دەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.
لەدوای روودانی ئەو حاڵەتانەی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران، بڕیاردرا ئەو بەنزینخانانەی دەکەونە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان دابخرێن. ئه‌وانه‌شی شوێنیان گونجاوه؛ پابه‌ند ده‌كرێن به دابینكردنی پێداویستی سه‌لامه‌تی و لیژنه‌یه‌كیش به‌رده‌وامی چاودێری ئه‌و به‌نزینخانانه ده‌كات.
ره‌جه‌ب زوبێر، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی سۆران سه‌رپه‌رشتی و چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كات. پێشتر ئه‌زموونی گڕگرتنی به‌نزینخانه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی هاولاتییان تۆماركراوه، هه‌وڵه‌كانیش بۆ دوورخستنه‌وه‌ی زیانی مرۆییە له كاتی ڕووداوی نه‌خوازراودا.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران دەڵێت، هۆکاری داخستنی ئەو بەنزیخانانە لەبەر ئەوەیە "چونکە نزیکن لە ماڵ و ناوچەی نیشتەجێبوون. دەبوو تاوەکو ئێستا سەدا سەدی مەرجەکانی بەرگری شارستانیان جێبەجێ کردبا و بە نووسراوی فەرمی ئێمە ئاگادار کراباینەوە کە ئەمانە هیچ مەترسییان لەسەر خەڵکی درووست نەکردووە؛ هەر بۆیە بڕیارماندا بە داخستنیان، چونکە هەستدەکەین مەترسیان هەیە و پێشتریش بووینەتە شایەتی چەندین رووداوی دڵتەزێن لەم شارەدا".
دوورخستنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌كان له سه‌نته‌ری شار و شوێنه قه‌ره‌باڵخه‌كان، به‌لای هاووڵاتییانه‌وه هه‌نگاوێكی دروست و جێگه‌ی دڵخۆشییه.
هاووڵاتیی رزگار ئه‌سعه‌د دەڵێت، "داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم بەنزینخانانە (ئەوانەی نزیکن لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان) دوور بخاتەوە لە سەنتەری شار و دوریان بخانەتەوە لە خەڵکی و ئاوەدانی".
نه‌جات زرار، هاووڵاتییەکی سۆرانە و باس لەوە دەکات، "بەنزینخانەکان زۆرینەیان لەنێو ماڵاندان. دەوروبەری شەقامەکان ماڵی لێیە و خەڵک تێیاندا دەژیت. بەنزینخانەیەک ئاگر بگرێت کارەساتی گەوەرە روودەدات کە ئەمەش بۆ هەموو خەڵکی سۆران نەخۆشە. ئەو کارەساتەی روویدا (گڕگرتنی باڵەخانەکە لە رۆژی هەیینی) هەموومانی نیگەران و خەفەتبار کرد و، بەڕاستی ناخهەژێن بوو".
له دوو ڕۆژی ده‌ستبه‌ركاربوونی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی ده‌كه‌ونه نزیك شوێنی نیشته‌جێبوون و قه‌ره‌باڵخ؛ لیژنەکە 13 به‌نزینخانه‌ی داخستووە و ته‌واوی به‌نزینخانه‌كانی سنووره‌كه‌ش پابه‌ند دەکات به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێکی نەخوازراو.
ئەمە لە کاتێکدایە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، بەتایبەت ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە. داخستنی بەنزینخانەکانی سەنتەری شار و نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوون، دەستپێکی هەنگاوەکانی ئیدارەی ناوچەکەیە.