لیوایهك بۆ عهرهب و توركمانهكانی كهركووك پێدههێنرێت
K24 - كهركووك:
وەزارەتی پێشمەرگە لەھەوڵی پێکھێنانی لیوایەکە بۆ تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووك، بەگوتەی پەرلەمانتارێکی کوردیش، ھەنگاوی کرداری لەمبارەیەوە نەنراوە.
یەکێک لەسەرۆک ھۆزە عەرەبە سووننەکانیش رایدەگەیەنێت مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی كوردستان, بەڵێنی پڕچەککردنی پێداون و چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشمەرگەدا لەیەك سەنگەربن.
به گوێرهی زانیارییەکانی کوردستان24, تورکمانەکان دەستیان بەناونوسین کردووە لەڕیزەکانی پێشمەرگە, بەڵام بەشێك لەھێزە سیاسییە توركمانەكانیش, دژی بوونی تورکمانن, لە نێو ھێزی پێشمەرگەی كوردستاندا.