وەزارەتی کشتوکاڵ: ماوەی فۆڕمی ناونووسینی جووتیاران درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

K24 – هەولێر

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جووتیاران و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران، بڕیاردرا بۆ ماوەی یەک مانگ فۆڕمی ناونووسینی جووتیاران درێژ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە12ـی کانوونی یەکەمی2023، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە تاوتوێی و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی جووتیاران، ماوەی فۆڕمی ناو نووسینی جووتیاران بۆ ماوەی مانگێک درێژ کرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جووتیاران و ئامادەکردنی پلانی چاندنی وەرزی زستانە و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جووتیاران، بڕیاردرا بە ئاسانکاری و لادانی بەربەستەکانی بەردەم ناونووسینی جووتیارانی هەرێم، لەکاتی تۆمارکردن و پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و دڕێژکردنەوەی ماوەی مانگێک واتە تا 15ی کانوونی دووەمی 2024، ناونووسین درێژکراوەتەوە.

پێش چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ داواى لە جووتیاران كردبوو، لە ماوەی 45 رۆژدا فۆڕمی زانیاری جووتیاری پڕبکەنەوە بۆ پلانی چاندنی وەرزی زستانە.

ئا: لاڤین عومەر