ئیسپانیا.. 169 كۆچبه‌ر له نێو دوو به‌له‌مدا رزگاركران
K24 - هەولێر:
ناوه‌ندی فریاگوزاری و ئاسایش له ناوچه‌ی تێنێریڤی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه، 169 كۆچبه‌ر له‌نێو دوو به‌له‌مدا رزگاركران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی فریاگوزاری و ئاسایش له دوورگه‌ی تێنێریڤی ئیسپانیا، 169 كۆچبه‌ر له‌نێو دوو به‌له‌مدا له دوورگه‌ی ناوبراو رزگاركران و پاشان بۆ ناوچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت گواسترانه‌وه و 18 كۆچبه‌ریش گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2023 تاكو ئێستا 46862 كۆچبه‌ری نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته ئیسپانیا.
پێشتریش ئاژانسی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای په‌ناخوازییان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵی 2021 دوو هێنده زیاد بووه و ئه‌ڵمانیا له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین په‌ناخوازی وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی له ساڵی 2022 روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، به‌راورد به ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ساڵی 2021، به رێژه‌ی 50% زیادیكردووه.
تیشكی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه له ساڵی 2022 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌ناخواز په‌نایان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بردووه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌رییه‌تی، له‌و ژماره‌یه‌یشدا 244 هه‌زار په‌ناخواز داواكاریان پێشكه‌ش به ئه‌ڵمانیا كردووه و له‌دوای ئه‌ویش فه‌ره‌نسا دێت به پێشكه‌شكردنی 156 هه‌زار و دواتریش ئیسپانیا به پێشكه‌شكردنی 118 هه‌زار و دوای ئه‌وانیش نه‌مسا به 109 هه‌زار و ئیتاڵیا 84 هه‌زار، كه كۆی گشتیش ده‌كاته 996 هه‌زار كه‌س.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، تێكه‌ڵاوی ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان، ململانێ نوێ و به‌رده‌وامه‌كان و تێكچوون و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ئاڵۆزییه جیۆسیاسییه‌كان و توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه پاڵیان به ملیۆنان كه‌سه‌وه ناوه وڵات و نیشتمانی خۆیان به‌جێبهێڵن و روو له وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
ئاژانسه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشابوو، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا، 42 منداڵ و هه‌رزه‌كار هه‌یه، كه به‌بێ باوك روویان له ئه‌وروپا كردووه، كه ئه‌مه‌یش له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـوه زۆرترین ژماره‌یه و یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و ژماره‌یه له سووریا و ئه‌فغانسان بووه.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی روونیكردبووه‌وه، بێجگه له‌و ژماره‌یه، هاوكات نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئۆكرانیش به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا، روویان له ئه‌وروپا كردووه. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ئاژانسه، جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا گه‌وره‌ترین و خێراترین قه‌یرانه‌كانی كۆچبه‌رانی دروست كردووه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه.