توێژینه‌وه‌یه‌ك.. زاوزێ ته‌مه‌نی مرۆڤ كورت ده‌كات
K24 – هەولێر:
توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات ئەو جینانەی توانای منداڵبوون لە مرۆڤدا بەرز دەکەنەوە، پەیوەندییان بە زیانەکانی جەستەیی کورتکردنەوەی تەمەنەوە هەیە لە قۆناغه‌كانی دواتری ته‌مه‌ندا.
گۆڤاری ساینس ئه‌دڤانسس "Science Advances"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، زانایان له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ته‌ماشای داتای زیاتر لە 270 هەزار کەسیان کردووە، کە لە بایۆبانکی بەریتانیا تۆمار کراون، کە داتابەیسێکە و زانیاری بۆماوەیی و تەندروستی بۆ نیو ملیۆن خۆبەخش لە بەریتانیا لەخۆدەگرێت.
زاناکان لێکۆڵینەوەیان لە پەیوەندی نێوان جیاوازی بۆماوەیی و هەندێک خوو و کێشەی تەندروستی وەک بەرزی پەستانی خوێن و شیزۆفرینیا و جگەرەکێشان کردووە. زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە گۆڕانکارییە بۆماوەییەکانی پەیوەست بە منداڵبوون، وەک ژمارەی ئەو منداڵانەی کە خۆبەخشێک هەیەتی، پەیوەندی بە تەنگەنەفەسییەوە هەیە.
زانایان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێن: "بۆمان دەرکەوت کە توانای منداڵبوون و تەمەنی مرۆڤ پەیوەندییەکی نەرێنییان به‌یه‌كه‌وه هەیە، واتە گۆڕانکارییە بۆماوەییەکان کە توانای منداڵبوون بەرز دەکەنەوە زیاتر تەمەنیان کورت دەکەنەوە".
ئه‌و زانایانه روونیشیان كردووه‌ته‌وه، كه جینەکان و جۆرە بۆماوەییەکانی پەیوەست بە منداڵبوون نزیکەی پێنج هێندە زیاتر ئەگەری کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەمەنی درێژ هەیه، چونکە پەیوەندییان بە کۆمەڵێک کێشەی جەستەیی و زیانەوە هەیە.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كردووه، ئەو کەسانەی هەڵگری گۆڕانکارین کە توانای زاوزێیان زیاد دەکات، ئەگەری ژیانیان کەمترە تا تەمەنی 76 ساڵ بە بەراورد بەو کەسانەی کە هەڵگری گۆڕانکارین کە توانای زاوزێیان تاڕادەیەک کەم دەکاتەوە.
هاوكات دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه زاوزێ و ته‌مه‌نی مرۆڤ له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه‌وه هه‌یه كه دووره له جینه‌كان، بۆ نموونه ئه‌و دوو بابه‌ته په‌یوه‌ندییان له ئاستی پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی و پزیشكی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه كه تاك تێیدا ده‌ژی.