بایدن و زێلێنسكی له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
لە بەردەوامی هاوکارییەکانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمه‌ریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆكرانیا بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار واژۆکرد.
جۆ بایدن له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی، رایگەیاند، پێویستە کۆنگرێس هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا پارەداربکات.
ئاشکراشی دەکات، ئەمه‌ریکا پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار دەنێرێتە ئۆکرانیا.
بایدن ئاماژەی بەوەشدا، هاوکارینەکردنی ئۆکرانیا دیاری کریسمسە بۆ پوتن و ئەگەر کاردانەوەیان نەبێت، هەڕەشەکانی سەر ئەمه‌ریکا و هەموو جیهان زیاتر دەبن.
ڤۆڵۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی لە پێشڕەویدان و ئۆکرانیا لە توانایدایە لەو جەنگە سەربکەوێت.
پێشتریش لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی رایگه‌یاندبوو، ئەگەر هاوکارییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ ئۆکرانیا بوەستێت، سەرۆکی رووسیا سەرکەوتوو دەبێت و سەروەری وڵاتانی دراوسێی بە ئامانج دەگرێت.
هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا 43 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا واشنتن زرێپۆش و فڕۆكه و چه‌كی جیاوازی ناردووه‌ته كیێڤ.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.