بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ناوی خۆی دەگۆڕێت

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ژمارەیەک گۆڕانکاری لە دەستووری نوێ دەکات و ناوی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر دەکاتە "بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکرات لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا" کە حەوت کانتۆن لەخۆ دەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پێکهاتەی شارەوانییەکان و دەستەی شارەوانییەکانیش دەکاتە، کۆبوونەوە و یەکگرتنی شارەوانییەکان و ناوی چڤاتی گشتییش دەکاتە چڤاتی گەلی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

بڵاویشیکردەوە، ژمارەیەک دەزگای نوێ دەکرێنەوە وەکو دامەزراوەی چاودێری چڤاتی گەل و چڤاتی زانکۆکان.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر راشیگەیاند، لە دوای پەسەندکردنی دەستوورەکە گۆڕانکارییەکان دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە ساڵی 2013 لەلایەن پەیەدە دامەزراوە لەلایەن پارتی یەکێتی دیموکراتیک ( پەیەدە) لە رۆژئاوای کوردستان دامەزراوە و بەشێک لە پارێزگاکانی حەسەکە، رەققە، حەلەب و دێرەزۆر لەخۆدەگرێت، لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێک لە شار و گوندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کەوتنە ژێر دەسەڵاتی تورکیا و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کە سەر بە تورکیان.