کتێبی "ناپلیۆن کێ بوو" بڵاو دەکرێتەوە

K24 - هەولێر

کتێبی "ناپلیۆن کێ بوو" لە دووتوێی 79 لاپەڕە پێکهاتووە، لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی.

ئیلیانە باهۆز، وەرگێڕی کتێبەکە بە کوردستان24ـی رایگەیاند: ناوەڕۆکی کتێبەکە باسی ژیان و ئیمپراتۆریەتەکەی ناپلیۆن پۆناپارتی دەکات، کە چۆن دەستی بە ژیانی سیاسی و سەربازی کردووە، هێز و تواناکانی چۆن و چیبووە، باسی ئەو یاسایانە دەکات کە ناپلیۆن دایهێناون، وتە بەناوبانگەکانی "ئازادی، یەکسانی، برایەتی"، هەروەها چۆن بووەتە سەرکردە و خۆی بەشداری شەڕەکانی کردووە و لە ریزی پێشەوە بووە، بۆیە توانیویەتی سنووری ئیمپراتۆریەتەکەی لە ئەوروپا فراوان بکات، بۆچی بە ئەسکەندەری مەگدۆنی سەرسام بووە. پاشان چۆن هەرەسی هێناوە و دەستگیرکراوە، دواتر دورخراوەتەوە تا کۆچی دوایکردووە.

ئیلیانە باهۆز مستەفا لە ساڵی 2006 لە ئەڵمانیا دایکبووە، بەڵام لە کوردستان گەورە بووە، جگە لە کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی دەزانێت، ئيستا پۆلی 12ی زانستییە، جگە لەم کتێبە، ئیلیانەی وەرگێر خاوەنی سێ کتێبی دیکەیە.

ئا: لاڤین عومەر