ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی بۆ  ئاهەنگەکانی سەری ساڵ

ئەمریکا
ئەمریکا

K24 – هەولێر :

دامەزراوەکانی ئاسایشی ئەمریکا هۆشداریاندایە هاووڵاتیانی ئەمریکا لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی چاوەڕوانکراو بەهۆی ئەو جەنگەی ئێستا لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە کەرتی غەززە هەیە.

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی( ئێف بی ئای ) و، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا  و ناوەندی نیشتیمانی نەهێشتنی تیرۆر، راگەیاندراوێکیان لەبارەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکان بۆ سەر ئەمریکا لە وەرزی زستان راگەیاند.

لەو راگەیاندراوەکەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی نیشتیمانی و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و ناوەندی نیشتیمانی نەهێشتنی تیرۆردا هاتووە، بەردەوامبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئەگەری ئەوەی تێدایە مەترسیەکانی بەرزبێتەوە بۆ ئەوەی تاکە کەسێک هێرش بکاتە سەر کۆمەڵێکی زۆر بەدرێژایی وەرزی زستان، بەتایبەتیش لە پشووەکانی بۆنەی ئایینی و شەوی سەری ساڵ.

ئەو دامەزراوانەی ئاسایشی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو کردەوانە بە شێوەی تاکەکەسی و سەربەخۆ ئەنجام دەدرێت، بێ پشتیوانی و هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵە یاخود رێکخراوێکی گەورە،

دەشڵێن: ئەو بۆنە و کۆبوونەوە زۆرانە، دەبنە ئامانجێکی باش بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کارێکی توندوتیژی ئەنجام بدەن دژی کۆمەڵگەی یەهودی و مەسیحی و موسڵمان.

کارزان حەیدەر