فه‌ره‌نسا.. ئه‌و ژنه‌ئه‌كته‌ره‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌مایی به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كردبوو خۆی كوشت
K24 – هەولێر:
سەرچاوە دادوەرییه فه‌ره‌نسییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن لێکۆڵەرە فەرەنسییەکان لێکۆڵینەوە لە گیانله‌ده‌ستدانی ئەو خانمە ئەکتەرە دەکەن کە یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە ئەستێرەی سینەمایی جیرارد دیپاردیۆی بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کردبوو.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاویان کردەوە ئیمانوێل دوبێڤری ئەو خانمە ئەکتەرەی کە یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە جیرارد دیپاردیۆی، ئەستێرەی سینەمایی بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کردبوو، لە 7ـی ئه‌م مانگه‌دا لە تەمەنی 60 ساڵیدا خۆی كوشتووه.
هه‌روه‌ها روونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی دوبێڤری خۆی كوشتووه، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ په‌خشكردنی راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی کە تیشکی خستبووە سەر تۆمەتەکانی ئەو ئەکتەرە بە ئازاردانی سێکسی و توندوتیژی له‌لایه‌ن دیپاردیۆوه.
له‌لای خۆیه‌وه داواکاری گشتی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه، هاوبەشەکەی دوبێڤری لە 29ـی مانگی رابردوو بە پۆلیسی راگەیاندبوو کە "دوبێڤری ماڵەکەی بەجێهێشتووە و پەیامێکی ناخۆشی بەجێهێشتووە".
میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه دوبێڤری چه‌ندین جار سكاڵای كردووه دژ به ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی دیپاردیۆی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵی 2019 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و سكاڵایانه‌ی خۆی پۆست كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دیپاردیۆی ساڵی 1983 له‌میانی وێنه‌گرتنی فیلمی "دانتۆن" كه باس له رووداوه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ندرێ جه‌دا ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندییه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی له‌گه‌ڵدا كردووه و "له‌ناو گالیسكه‌یه‌كدا ده‌ستی بۆ ژێر ته‌نووره‌كه‌ی بردووه."