وەزارەتی کشتوکاڵ هەلی دامەزراندن لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رادەگەیەنێت

دامەزراندن
دامەزراندن

K24 – هەولێر:

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ڤێتەرنەری و داراستان و پاوانی راپەڕین رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ـی کانوونی یەکەمی 2023) وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە (بەڕێوەبەراتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی داراستان و پاوانی راپەڕین) رادەگەیەنێت، هەروەها دانیشتووانی ناوچەکە دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی دامەزراندن پێشکەش بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشداروە، هاووڵاتییان دەتوانن بە پڕکردنەوەی زانیارییەکانی ئەم فۆڕمە بە راستی و دروستی هەلی دامەزراند بە شێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەپێکراوەکان بەدەستبهێنن، بەڵام لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە لە فۆڕمەکە هەلی دامەزراندنەکە رەتدەکرێتەوە، هاوکات لینکی ناو تۆمار کردن تاوەکو کاتژمێر 22ـی  یەکشەممە 17/12/2023 کراوە دەبێت.

تێبینی:

‎1. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

‎2. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری ئیدارەى سەربەخۆی راپه‌رین بێت (قەزاى رانیە، قەزاى پشدەر، وە سەرجەم ناحیەکانیان)

‎3. سەرجەم زانیاریەکان دەبێت بە زمانی کوردی تۆمار بکرێت.

‎4. پاش وردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە.

‎5. هاووڵاتییان دەتوانن تەنیا یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدەن، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە.

‎6. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت.

‎7. ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنووسێت.

‎8. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.

‎9. خوازیار دامەزراو نەبێت و هیچ مووچەیەکی دامودەزگا حکومەییەکانی نەبێت

10. ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە نابێت قوتابی بێت.

پسپۆرییە داواکراوەکان بریتین لە:

- پزیشکی ڤێتەرنەری/ بەکالۆریۆس (5) ساڵی : 14 کەس

- تەکنیکی کارەبا/ دبلۆم : 1 کەس

- جیۆگرافی/ ماستەر : 1 کەس

- زانستی جیۆلۆجی/ بەکالۆریۆس : 1 کەس

- رووپێوی/ دبلۆم : 5 کەس

- ژمێریاری/ بەکالۆریۆس : 10 کەس

- ژمێریاری/ دبلۆم : 4 کەس

- کارگێڕی/ دبلۆم : 2 کەس

- کارگێڕی/ بەکالۆریۆس : 6 کەس

- کشتوکاڵ - باخداری/ بەکالۆریۆس : 4 کەس

- کشتوکاڵ - بەروبوومی کێڵگەیی : 2 کەس

- کشتوکاڵ - پاراستنی رووەک : 2 کەس

- کشتوکاڵ - پیشەسازی خۆراک : 1 کەس

- کشتوکاڵ - خاک و ئاو : 1 کەس

- کشتوکاڵ - دارستان : 2 کەس

- کشتوکاڵ - سامانی ئاژەڵ : 1 کەس

- کۆمپیوتەر/ دبلۆم : 6 کەس

- یاریدەدەری پزیشکی ڤێتەرنەری/ دبلۆم: 7 کەس

- یاسا/ بەکالۆریۆس : 8 کەس

- ئامادەیی پیشەیی/ ئامادەیی : 1 کەس

- ئامار/ بەکالۆریۆس : 1 کەس

- ئامار/ دبلۆم : 2 کەس

- ئەندازیاری IT/ بەکالۆریۆس : 2 کەس

- ئەندازیاری تەلارسازی/ بەکالۆریۆس : 1 کەس

- ئەندازیاری رووپێوان/ بەکالۆریۆس: 3 کەس

- ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو/ ماستەر : 2 کەس

- ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو/ بەکالۆریۆس : 2 کەس

- ئەندازیاری شارستانی/ بەکالۆریۆس : 1 کەس

- ئەندازیاری کارەبا/ بەکالۆریۆس : 1 کەس

- ئەندازیاری میکانیک/ بەکالۆریۆس: 2 کەس

پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە:

- نمرەی دەرچوون

- ئەزموون

- ساڵی دەرچوون

- زانینی زمانی تر

- لێهاتوویی لە پسپۆریەکەت

- کەس و کاری شەهید (پلە یەک)

- شوێنی نیشتەجێبوون

- کاری خۆبەخشی لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرەوە

- شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر تایبەت بە پسپۆریەکە

- باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت)

لینکی فۆڕمی دامەزراندن