عیماد جه‌میل: له رێگه‌ی سێرڤه‌رێكی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان بۆ پارته سیاسییه‌كان و بنكه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌وڵیان داوه كه‌مترین كێشه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان رووبدات، ده‌شڵێت له رێگه‌ی سێرڤه‌رێكی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان بۆ پارته سیاسییه‌كان و بنكه‌كان ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن كۆمه‌ڵێك رێكاری گرتووه‌ته‌به‌ر له‌ناویشیاندا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و جێگیركردنی كامێرای بنكه‌كانی ده‌نگدان و رێكاری دیكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی پڕۆسه‌كه.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه یان له‌لایه‌ن كۆی گشتی پڕۆسه‌كه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
عیماد جه‌میل باسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، كۆمیسیۆن پابه‌ند كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی سێرڤه‌ر و ئامێره‌كانه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پارته سیاسییه‌كان و بنكه‌كان بنێرێت و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامه به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، ره‌نگه له پڕۆسه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌دا كه پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره، چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی و ناته‌كنیكی دروست ببێت، به‌ڵام هه‌وڵ دراوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره كه‌مترین كێشه رووبدات.
وابڕیارە رۆژی دووشه‌مه 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.