سبەی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2024 ئەنجامدەدرێت

حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە - وێنە: ئەرشیف
حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە - وێنە: ئەرشیف

K24 – هەولێر:

بڕیارە سبەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیروپشکی ناوی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2024 ئەنجام بدات.

سبەی شەممە (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی تیروپشکی ناوی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2024 ئەنجام دەدات.

بە پێی ئامارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پشکی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 بریتییە لە 4678 حاجی، بەشێوەیەک پشکی 60% بۆ ئەو هاووڵاتیاینەیە کە ساڵی 2017 ناویان نووسیوە،40 %یش بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەمساڵ ناوی خۆیان نووسیوە، 100 کورسیش بۆ کەسوکاری شەهیدان دانراوە.

رۆژی (15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) پرۆسەی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد کە ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو.

لە ساڵی 2023، 37 هەزار هاووڵاتی عێراق، کە چوار هەزار و 685 ـیان دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج چوونە سعوودیە.