ئەحمەد هۆشیار بۆ کوردستان24: بەهۆی تەمێکی زۆرەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیراون

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی بوونی تەمێکی زۆر لە ئاسمانی شاری هەولێر و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەیان تا ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوهەوا راگیراون.

رۆژی هەینی (15ـی کانوونی یەکەمی 2023) ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆوە گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیراون بەهۆی بوونی تەمێکی زۆر کە مەودای بینینی کەم کردووەتەوە.

ئەحمەد هۆشیار، لەبارەی دەسپێکردنەوەی گەشتەکان ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی گەشتەکان زۆرە و تا دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە، گەشتەکان دەست پێناکەنەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە تەمێکی شەپۆلێکی تەم هەرێمی کوردستان و شاری هەولێری گرتووەتەوە، بەتایبەتی ئێوارەی ئەمڕۆ مەودای بینینی کەمکردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێنماییان بڵاوکردەوە بۆ ئاگاداربوونی هاووڵاتییان و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەو دۆخەدا.