زیاتر لە 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی چاودێری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن
K24 – هەولێر:
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، بەشداری لە چاودێری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن.
کۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە 420 هەزار فەرمانبەر لە هەردوو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەشداری دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا، 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی ناخۆیی خۆیان تۆمارکردووە بۆ چاودێری کردنی پرۆسەی دەنگدان.
لەلایەکی دیکەوە له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێڕاق حه‌وت تۆڕ و رێکخراو به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه چاودێری به‌رێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
ئەو تۆڕ و رێکخراوە عێراقییانە راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و ئاماژەیان بەوەکردووە، به دروشمی "به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف و سه‌ركه‌وتوو"، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر له 101 هه‌زار ئاوارە و دەنگدەری تایبەت مافی ده‌نگدانیان لە هەرێمی کوردستان هەیە.
زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه له سنووری پارێزگای دهۆكن، كه به‌شێك له ئاواره‌كان دوای هێرشی داعش په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا و ئێستاش لە کەمپەکانی ئەو پارێزگایە ماونەتەوە.
وێڕای بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له هه‌رێم، به‌شێك له ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان و به‌شێكی دیه‌ش له سه‌نته‌ری شاره‌كان دەژین و تا ئێستا به‌هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كانیان نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانیان.
ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت و ئاواره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگده‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدانیان بۆ دیاریكراوه و به‌سه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێمدا دابه‌شی سه‌ر ده‌یان بنكه و وێستگه‌ی ده‌نگدان كراون.
له پارێزگای هه‌ولێر 20 هه‌زار و 515 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و به‌سه‌ر 19 بنكه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكراون، به شێوه‌یه‌ك، 15 هه‌زار و 492 كه‌س ده‌نگده‌ری تایبه‌تن و به‌سه‌ر 12 بنكه‌دا دابه‌شكراون، له‌گه‌ڵ 5 هه‌زار و 23 ئاواره كه 7 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆیان ته‌رخان كراون.
له پارێزگای سلێمانی 27 هه‌زار و 217 ده‌نگده‌ر به‌سه‌ر 20 بنكه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 402 كه‌س ده‌نگده‌ری تایبه‌تن به‌سه‌ر 15 بنكه‌دا دابه‌شكراون 3 هه‌زار و 815 كه‌سیش ئاواره‌ن و 5 بنكه‌ی جیاواز بۆیان دیاریكراوه.
لە پارێزگای دهۆك 54 هه‌زار و 210 كه‌س له دهۆك مافی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان عێراق هه‌یه و 34 بنكه‌یان بۆ دیاریكراوه، به‌جۆرێك كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه 14 هه‌زار و 788 كه‌س ده‌نگده‌ری تایبه‌تن و به‌سه‌ر 11 بنكه‌دا دابه‌شكراون، كه‌چی ئاواره‌كانی ئه‌و پارێزگایه ژماره‌یان زیاتره و 39 هه‌زار و 422 كه‌س له 23 بنكه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
سبەی (16ـی کانوونی یەکەمی 2023) دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداری هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەستپێدەکات کە ملیۆنێک و 50 هەزار و 653 کەس مافی دەنگدانیا هەیە و 600 بنکەی دەنگدانیان بۆ ئامادەکراوە کە دوو هەزار و 477 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.
رۆژی 18ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 766 بنکەی ده‌نگدان کە لە 38 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
لەم هەڵبژاردنەدا، 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێ لەسەر 275 کورسی لە هەر 15 پارێزگاکە دەکەن کە کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن.