پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەلاتی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەربڕی.

رۆژی هەینی (15ـی کانوونی یەکەمی 2023) سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و زانای ناوداری کوردستان مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی)ـیم بیست".

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هاوخەمی خۆی دەربڕیوە و نووسیویەتی: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و زانای ناوداری کوردستان مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی)ـیم بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی مامۆستا عەبدوڵڵا قەڵاتی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 2023